برێت مه‌كگۆڕكى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕى دژ به داعش رای گه‌یاند، ئه‌و 100 ملیۆنه‌ى سعوودیه به‌رۆژهه‌ڵاتى فوڕاتى سووریاى ده‌دات، پێوه‌ندى به دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى نییه.
دوێنێ سعوودیه بڕیارى 100 ملیۆن دۆلار به ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بدات، كه زۆربه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و هێزه كوردییه‌دان كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پشتگیرى ده‌كرێت.
پێدانى ئه‌و پاره‌یه‌ى سعوودیه له‌كاتێكدا بوو كه مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سعوودیه بوو، بۆ به‌دواداچوون له دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس، كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ون بووه و ریاز به له‌ناوبردنى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌م پێشهاتانه‌ش وای كرد، وا سه‌یرى ناردنى پاره‌كه بكرێت كه ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌ى خاشقچى هه‌ڵقۆزتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سعوودیه ناچار بكات هاوكارى به هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ برێت ماكگۆرك ته‌واوى ئه‌م لێكدانه‌وانه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
مه‌كگۆرك له لێدوانێكى كه له پێگه‌ى
RT رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "ئه‌و پاره‌یه‌ى سعوودیه ده‌یدات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندى به دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى نییه، به‌ڵكو پێشتر سعوودیه بڕیارى ناردنى دابوو، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌م پایزه بگات".
مه‌كگۆرك دووپاتى ده‌كاته‌وه، پاره‌كه ره‌وانه كراوه و هیچ پێوه‌ندییه‌كیشى به سه‌ردانه‌كه‌ى مایك پۆمپیو نییه كه بۆ سعوودیه ئه‌نجامى داوه.