كوڕێكی گه‌نجی نه‌رویجی، به گه‌نجترین ملیاردێری دنیا ناسراوه و ناوبانگی ده‌ركردووه كه سامانه‌كه‌ی به دوو ملیار و 435 هه‌زار پاوه‌ندی ستێرلینگ تۆمار كراوه.
به پێی گۆڤاری فۆربیس،"گۆستاڤ ویتزۆ" بچووكترین یان گه‌نجترین ملیاردێری دنیایه كه تا ئێسته تۆمار كراوه، سهرمایهدارییهكهیشی له ڕێی میراتیی باوكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، كه سامانه‌كه‌ی به دوو ملیار و 435 هه‌زار پاوه‌ندی ستێرلینگ له‌و گۆڤاره‌دا تۆمار كراوه و ناوی پێ ده‌ركردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجه‌ی باس كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
_ گۆستاڤ نمایشكاری جلوبه‌رگه و زۆریش حه‌زی له كاره‌كه‌یه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری.
_ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شوێنی به‌خێوكردنی ماسیی سهلهموونه له دنیادا.
_ ژماره‌یه‌كی زۆر نووسینگه‌ی خانووبه‌ره و كۆمپانیا و براندی جیهانیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
_ ئه‌م سامانه‌كه‌ی له باوكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، باوكیشی له باوكی خۆیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
_ ساڵانه 130 هه‌زار تۆن ماسیی سه‌له‌موون هاورده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات و سامانه‌كه‌ی پێ زیاد ده‌كات.