به تۆمه‌تى توندڕه‌وى و تیرۆر، فڕه‌نسا ناوه‌ندى زههراى ئیسلامی داخست كه ناوه‌ندێكى شیعه‌یه له شارێكى باكورى فڕه‌نسا كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ى
یۆرۆنیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پارێزگارى هه‌رێمى باكورى فڕه‌نسا بڕیارى داوه ناوه‌ندى زه‌هرا دابخرێت، كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه له شارۆكه‌ى گراند سێنتى نزیك شارى دهنكرێكى باكورى فڕه‌نسا كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌م ناوه‌نده مه‌ڵبه‌ندێكى توندڕه‌وى شیعه‌كانه كه بیروڕاى توندڕه‌وى و تیرۆر به ته‌واوى فڕه‌نسا و وڵاتانى ئه‌وروپا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا كاتێك پشكنین بۆ ناوچه‌كه كراوه، سێ كه‌س له ناو ناوه‌ندى زه‌هرا گیراون، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان له لا بووه، دواتریش ئه‌میندارى ناوه‌نده له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى شاره‌كه‌وه ده‌گیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده بڕیارى داخستنى ناوهندهكهى شیعه ته‌نیا بۆ شه‌ش مانگه، به‌ڵام به‌رپرسانى فڕه‌نسا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌م ناوه‌نده ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه له چالاكییه‌كانى پشتگیرى هه‌ندێك رێكخراوى تیرۆریستى ده‌كات و هانى توندڕه‌وى ده‌دات.
تا ئێسته میدیاكانى فڕه‌نسا هیچ ئاماژهیهیهك به‌وه نه‌كردووه، ئاخۆ ئه‌م ناوه‌نده له‌لایه‌ن كام وڵاته‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سێ وه‌زاره‌تى گرنگى فڕه‌نسا چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دارایى به‌رپرسانى ئێران و وه‌زاره‌تى ئیتڵاعاتى ئێرانیان بلۆك كرد.