جموجۆڵی چڕ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی سائیروون و عه‌بادی و حه‌كیم و سوننه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ئیسلاح و ئیعمار ده‌ستی پێكردووه و ده‌یانه‌وێ متمانه له سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ربگرنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجه و ئه‌زموون و به‌هره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی نییه.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێ به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن هێزه سوننییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ئیسلاح ده‌ستی پێكردووه، كه له كوتله‌ی نه‌سڕ و سائیرون و وه‌ته‌نییه و قه‌راری عێراقی پێك دێت، ده‌یانه‌وێ ده‌نگی پێویست كۆ بكه‌نه‌وه، تا متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌رگرنه‌وه. بیانووی ئه‌م كاره‌شیان ئه‌وه‌یه كه حه‌لبووسی شاره‌زایی یاسایی نییه و ناتوانێ دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه ببات، جیا له‌وه‌یش باكگراوه‌ندی له‌سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ و ده‌ستووری عێراق نییه و پێشێلكاری یاسایی زۆری ئه‌نجامداوه، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند دانیشتنه‌ی كه خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامیداوه.
به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراق، متمانه‌سه‌ندنه‌وه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو و داوای 65 په‌رله‌مانتار هه‌یه، دواتر ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌وه و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه یان مانه‌وه‌ی ده‌درێ، ئه‌گه‌ر نیوه زیاتری په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی دا، ئه‌وا متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و كه‌سێكی تر له شوێنی داده‌نرێت.
ئێسته حه‌لبووسی له به‌غدا له خانووی سه‌رمایه‌دار یونس شغاتیدایه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران به پێچه‌وانه‌ی یاسا هه‌ژمار ده‌كرێ، جیا له‌وه‌یش زۆرێك له په‌رله‌مانتاران تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه كاتی زیاتر بۆ قسه‌كردن له‌ناو دانیشتنه‌كان به په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی بنیاتنانی مالیكی و عامری ده‌دا، كه ئه‌وان كاندیدیان كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
ته‌لال زه‌وبه‌عی په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، داوایه‌كی له دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسی تۆماركردووه، چونكه هه‌ڵبژاردنی ناده‌ستووری بووه، تا ئێسته دادگای فیدرال وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی نه‌داوینه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی ته‌مه‌ن 38 ساڵ پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه و دواتر بووه‌ته پارێزگاری ئه‌نبار، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاریش، له‌لایه‌ن حزبه‌كانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران پشتیوانی كرا و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی پێدرا.