ئیلۆن موسك له نوێترین پۆستی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسینێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا نووستی، "ئێسته كاتی دروست كردنی مێچایه" كه مێچا بریتییه له رۆبۆتێكی جه‌نگی له ئه‌نیمه‌یشنێكی ژاپۆنیدا.
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
dailymail" ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه دامه‌زرێنه‌ری به‌ناوبانگی كه‌نه‌دی ئیلۆن موسك بڕیاری داوه له چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا رۆبۆتێكی جه‌نگی به‌ناوی "مێچا" دروست بكات، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی كۆتا پۆستی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر دایبه‌زاندووه.
هۆكاری دروست بوونی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌وه‌یه كه ئیلۆن موكس حه‌ز به‌سه‌یر كردنی ئه‌نیمه‌یشنه ژاپۆنییه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌نیمه‌یشنی"Your Name"، جگه له‌وه‌یش ئیلۆن به‌نیازه ئه‌م رۆبۆته جه‌نگیانه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌نیمه‌یشنی ژاپۆنی "Neon Genesis Evangelion" دروست بكات چونكه هه‌وادارێكی باشی ئه‌و ئه‌نیمه‌یشنه‌یه.
ئیلۆن ڕیڤ مه‌سك ئه‌ندازیار و داهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه و له كه‌نه‌دا ده‌ژی له 28 حووزه‌یرانی 1971 له ئه‌فریقای باشوور له دایكبووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی و دامه‌زرێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجی "تێسلا مۆتۆرزه، سه‌رۆكی سۆلار سیتی، هاوسه‌رۆكی ئۆپن ئه‌ی ئایه، سپه‌یس ئێكس په‌یپاڵ"ه و بیرۆكه‌ی سیسته‌مێكی گواستنه‌وه‌ی خێرای داناوه كه به هایپه‌رلووپ ناسراوه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی كاره‌بایی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ستوونی بنیشێته‌وه.