به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ى دزه‌یان پێ كراوه، عادل عه‌بدولمه‌هدى به نیازه له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، له كۆى 22 وه‌زاره‌ت، ته‌نیا كاندیدى 12 وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات.
پێگه‌ى
سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له كۆى 22 وه‌زاره‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى راسپێردراو، ته‌نیا كاندید بۆ 12 وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات، تا له په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆ بدرێت.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كانیش باس له‌وه كراوه، هێشتا لایه‌نه‌كانى سوننه پێداگریى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌یان پێ بدرێت، كه پێشتر هه‌یانبوو، جیا له‌مه‌ش هێشتا به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌ر پێنج وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى و دارایى و پلاندان و ده‌ره‌وه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
له باره‌ى واده‌ى پێشكه‌شكردنى ناوه‌كانیش به په‌رله‌مان، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا راى گه‌یاندووه، پێشكه‌شكردنى ناوه‌كان له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت، سه‌رچاوه‌كه گووتویه‌تى"یه‌كشه‌م یان دووشه‌م، عادل عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ى پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات".
له راپۆرته‌كه‌ى سۆمه‌رییه نیوز دووپاتى ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئێواره لایه‌نه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له وه‌زاره‌ته‌كان به ته‌واوى یه‌كلابكه‌نه‌وه.
پێشتر پێشبینى ئه‌وه كرابوو، به‌هۆى نه‌بوونى سازان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان، له‌وانه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى راگه‌یاندنى به‌شێك له‌و وه‌زاره‌تانه دوابخات كه كێبه‌ڕكێیان له‌سه‌ره، له‌م كاته‌شدا خۆى به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.