هه‌ر یه‌ك له شاژنه ئێلیزابێثی دووه‌م، كیت میدڵتۆن و میگان ماركل، خاوه‌نی چه‌ندان نهێنی و فێڵی تایبه‌ت به خۆیانن، كه وای كردووه به‌رده‌وام كه‌شخه و بێ كه‌موكوڕتی له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ركه‌ون.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیای تایبه‌ت به خانمان، چه‌ند فێڵێكی ئه‌و سێ ژنه شاهانه‌یییه‌ی به‌ریتانیای ئاشكرا كردووه، كه وا ده‌كه‌ن به‌رده‌وام كه‌شخه ده‌ركه‌ون و له هیچ شوێنێكدا تووشی شه‌رمه‌زاری نه‌بن، خه‌میان له هه‌موو ئه‌گه‌رێكی ناڕێك ده‌ركه‌وتنیان خواردووه، بۆیه هه‌رگیز وا ده‌رناكه‌ون.
فێڵه‌كان ئه‌مانه‌ن:
_ له‌به‌ركردنی ته‌نووره‌ی قوماش نه‌رم له‌ژێر كراس یان ته‌نووره‌كانیانه‌وه، كه وا ده‌كات به هیچ جۆرێك له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌بادا ته‌نووره‌كانیان به‌رز نه‌بێته‌وه و ناشرین ده‌رنه‌كه‌ون.
_ له‌پێكردنی پێڵاوی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی قاچی خۆیان، تا قاچیان سوور نه‌بێته‌وه و ئه‌ستوور و گه‌وره له‌ناو پێلاوه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وێت.
_ دوورینه‌وه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی ته‌نووره به خواری، تا له ڕه‌شه‌با بیپارێزێت و به‌رز نه‌بێته‌وه.
_ به‌ستنی ته‌و‌قه‌ی شاراوه له ژێر كڵاوه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی كڵاو با نه‌یبات و به ڕێكی بمێنێته‌وه.
_ دیزاینی ناسك و تایبه‌ت بۆ قژیان، تا سه‌رتاڵی مخوركه و ئالۆسكاوی قژیان ده‌رنه‌كه‌وێت.
_ به‌رده‌وام بۆیه‌دان له نینۆكه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی له ناشرینی ده‌ست و په‌نجه‌یان خۆیان ڕزگار بكه‌ن.