بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل دوو كەس گیانیان لە دەست دا و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل دوو كەس گیانیان لە دەست دا و دوو كەسیش برینداربوون.
زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە نێوان پردی حووسەینە و گوندی دۆلێجانی گەورە لە نزیك سەنتەری شارۆكەی بەردەڕەش روویداوە.
ئەو ڕێیەی ڕووداوەكەی تیادا ڕوویداوە یەكێكە لە لەو رێیانەی زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تیادا ڕوو دەدات و ڕێیەكە هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر لە خاڵی شارۆكەی بەردەڕەش پێكەوە دەبەستێت.
بەردەڕەش/ نەوزاد هلۆری