سوپاى ئه‌مه‌ریكا به نیازه بۆ 25 ساڵى تر به كراوه‌یى بهێڵێته‌وه، كه یه‌كێكه له گرتووخانه هه‌ره به ناوبانگه‌كانى جیهان و گیراوه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌تۆمه‌تى تیرۆر راگیراون.
رۆژنامه
" قه‌به‌س"ى كوێتى راپۆرتێكى كورتى له‌سه‌ر ئه‌م گرتووخانه‌یه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ناونیشانى" گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ ده‌بێت به نۆرینگه‌ى به‌ساڵاچووان".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ 25 ساڵى تر ئه‌م گرتووخانه‌یه دانه‌خات، به‌هۆیه‌شه‌وه ده‌ستى كردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گرتووخانه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌و زیندانیانه بگونجێت، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م 25 ساڵه‌دا پیر ده‌بن.
قه‌به‌س باسى له‌وه كردووه، له‌سه‌ر داواى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس سه‌ردانى گرتووخانه‌كه‌یان كردووه و له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌یان تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه، چه‌ندان به‌شى وه‌رزشكردن و نۆرینگه‌ى پزیشكى له گرتووخانه‌كه كراونه‌ته‌وه و پێدوایستى تایبه‌تیان بۆ دابین كراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م گرتووخانه‌یه له‌ساڵى 2008 هیچ تۆمه‌تباری نوێى وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى تا ئێسته تێیدا ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یان 40 كه‌سه.
به‌پێى زانیاری رۆژنامه‌نووسه‌كان گه‌وره‌ترین تۆمه‌تبار له‌زیندانه‌كه ته‌مه‌نى 71 ساڵه، بچووكترینیش ته‌مه‌نى 37 ساڵه، بۆیه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى له گرتووخانه‌كه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت گرتووخانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخه‌نه‌وه، كه له‌گه‌ڵ بارودۆخى ته‌مه‌نى گرتووه‌كان بگونجێت.
له دواى رووداوى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه دامه‌زراوه كه به ئه‌نجامدانى كرده‌ى تیرۆریستى گه‌وره تۆمه‌تبار ده‌كرێن. هه‌زار و 800 پاسه‌وانى ئه‌مه‌ریكى گرتووخانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بن. بودجه‌ى ساڵانه‌ى گرتووخانه‌كه 78 ملیۆن دۆلاره.