چه‌ند ڕۆژێك بوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زمی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس ده‌وه‌ستێت، له به‌رانبه‌ردا كه‌ناڵه‌كه به‌فه‌رمی ئه‌مڕۆ ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانیشی بۆیان نووسیوه، به‌زمی به‌زم سواڵی سیناریۆ ده‌كات و هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ی نه‌ماوه و سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی ئێسته دووباره‌ن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه له پێگه‌ی فه‌رمی كه‌ناڵى كوردماكس بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، پرۆگرامی به‌زمی به‌زم ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستی نووسین و به‌سه‌رهات و سیناریۆی كۆمیدی و ته‌نز ئامێزیان هه‌یه و ئاره‌زووى ده‌كه‌ن له پرۆگرامه‌كه نمایش بكرێت، ده‌توانن بۆمان بنووسن و بینێرن له‌گه‌ڵ قبووڵكردنی، نووسه‌ره‌كه‌یش پاداشت ده‌كرێت.
پێشتر ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كانی به‌ناوی نازدار ده‌ركرد و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیشی به‌ناوی سه‌مره‌ند دارا دوور خسته‌وه، كێشه‌كان گه‌یشته ده‌رهێنه‌ر و دواتر هونه‌رمه‌ند عه‌بدولباقی كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له به‌رنامه كشایه‌وه، ئه‌مه‌و چه‌ندان گۆڕانكاری تر تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی داوای سیناریۆ له هه‌وادارانی بكات و نه‌مانی سیناریۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئێسته به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان و هه‌واداران له په‌یجه هونه‌رییه‌كان ئه‌و كاره‌ى به‌زمى به‌زم به سواڵ ده‌زانن و واى ده‌بینن شكستهێنانى خاوه‌نى پڕۆژه‌كه‌یه.
به‌رنامه‌ی كۆمیدیی "به‌زمی به‌زم" له ماوه‌ی ڕابردوودا كاریگه‌رترین و پڕبینه‌رترین به‌رنامه‌ی شۆ بووه و درێژترین ماوه‌ی له هونه‌ری كۆمیدیدا تۆمار كردووه، سه‌ره‌تا بارزان سنجاوی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه بوو و له پڕ دیارنه‌ما له به‌رنامه‌كه و شۆیه‌كی كۆمیدیی تری له ته‌له‌فزیۆنێكی تره‌وه به‌رهه‌م هێنا.