شێنێ، ئه‌و كچه مۆدێلستهى به جوانییه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته كه‌سێكی دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات كه ده‌بێته ئه‌كته‌ر و له زنجیره درامایه‌ك به‌شداری ده‌كات.
شێنێ هۆشیار له‌باره‌ی نواندنی له‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌و پێشتر دوو وێنه‌ی كاتی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ی بڵاو كردبووه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له سه‌ر نهدركاندبوو.
زیاتر گوتى، ئه‌و زنجیره درامایه به‌ناوی (سه‌مای ته‌رزه) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و كاری وێنه‌گرتنی دراماكه له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه و هێشتا دیار نییه‌ی كهیی و له چ كه‌ناڵێكه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
شێنێ كچی دڵگه‌ش قادر خانمه شاعیری كورده، ناوی ته‌واوی شێنێ هوشیاره له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاریی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، زیاتر كاره‌كانی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌كته‌ریش به‌شداری له كلیپی چه‌ند گۆرانیبێژێكدا كردووه.