مامۆستایه‌كی كورد كه هێشتا ڕوون نییه خه‌ڵكى كام شارى كوردستانه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و سه‌رنج ڕاكێش قووتابیه‌كانی فێری ناوى ڕۆژه‌كانی هه‌فته ده‌كات.
زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێویسته مامۆستاى وه‌ك ئه‌م پیاوه بێت و له‌گه‌ڵ ده‌روون و سۆزی منداڵه‌كان تێكه‌ڵ بێت و به شێوه‌یه‌ك فێریان بكات كه ئاره‌زوویان بۆ وانه‌كه بچێت.
له‌ناو گرته ڤیدیۆكه‌دا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت قوتابیه‌ك شه‌رم ده‌كات به‌و جۆره وانه‌كان له‌به‌ر بكات و مامۆستاكه سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌مه‌نێكی زۆریش ده‌چێته لای و به‌شداری پێ ده‌كات و قوتابیه‌كه‌یش به چالاكیی و دڵخۆشییه‌وه به‌شداری له شێوازه نایابه‌كه‌ی مامۆستاكه‌ی ده‌گرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆرى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكى زۆر له هاووڵاتییان ده‌ستخۆشى زۆریان لێ كردووه.