ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ى ئاراسته‌ى هێزه كوردییه‌كانى سووریا كرد و گوتى" ئه‌وان كارى خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه، چونكه هێشتا داعش له ناوچه‌كه چه‌ندان شوێنیان له به‌رده‌ست ماوه".
ئه‌مڕۆ له میانه‌ى كۆڕبه‌ندى ڤالداى له رووسیا، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا باسى له بارودۆخى سووریا كرد و ره‌خنه‌ى له‌و بارودۆخه گرت كه له رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فوڕات له ئارادایه.
پوتین گوتى" تا ئێسته ده‌زانین چى له به‌رى چه‌پى فوڕات ده‌گوزه‌رێ، گرووپه كوردییه‌كان له ژێر چاو‌دێر هاوكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان له‌وێ كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشت به‌وان ده‌به‌ستن، به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌وان كارى خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه، چونكه تا ئێسته له ناوچه‌كه چه‌كدارانى داعش ماون، چه‌ندان گوند و شارۆكهیهیان له‌به‌رده‌ست دایه".
سه‌رۆكى رووسیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات به پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و داعش له‌م ناوچانه ده‌سه‌ڵاتى فراوان كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ " ته‌نانه‌ت داعش 130 خێزانى به بارمته گرتووه و كه زیاتر له 700 كه‌س ده‌بن".
پوتین ئاشكراى ده‌كات، له‌م ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دایه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكى و چه‌ندان هاوڵاتى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێدراون، دواتریش ده‌ڵێ" ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره بێده‌نگن".