دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر مه‌كیسك رێگرى له كۆچبه‌رى نایاسایى نه‌كات، ئه‌وا په‌نا ده‌باته‌به‌ر سوپا و فه‌رمانى داخستنى سنووره‌كانى مه‌كیسك ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ره نایاسایه‌كانى مه‌كسیك ده‌ربڕى و داواى له‌م وڵاته كرد كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له‌م دیارده‌یه بكات.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا ده‌ڵێ "به توندترین گوزارشت داوا له مه‌كسیك ده‌كه‌م، ئه‌م هێرشه رابگرێت، ئه‌گه‌ر ناتوانێ ئه‌م كاره بكات، ئه‌وا من فه‌رمان به سوپا ده‌كه‌م و سنووره‌كانى باشوور داده‌خه‌م".
ره‌خنه‌كانى ئه‌م جاره‌ى تره‌مپ ته‌نیا له مه‌كیسك نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ندان وڵاتى تر‌ى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى گرته‌وه، تره‌مپ له تویته‌كه‌ى نووسیویه‌تى" گواتیمالا و هندۆراس و سلڤادۆر، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، سه‌ركرده‌ى ئه‌م وڵاتانه هیچ شتێك ناكه‌ن تا رێگه له‌م لێشاوه مرۆییه بگرن، زۆرێك له‌وا كۆچبه‌رانه تاوانبارن كه‌چى له رێى مه‌كسیكه‌وه دێنه ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا".
كیشه‌ى كۆچبه‌رانى وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى، بۆ ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یان ساڵه هه‌یه، هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات رێگرى له لێشاوى كۆچبه‌ران بكات، كه به‌هۆى سته‌م و خراپى بارى ئابووری وڵاته‌كانیان روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.