مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى چه‌ند رۆژێكى تر ده‌رفه‌ت به توركیا و سعوودیه ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا باسى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و سه‌ردانه‌ى كرد، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ سعوودیه ئه‌نجامى دابوو. پۆمپیو به‌ر له هه‌موو شتێك باسى پێوه‌ندى نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ" سعوودیه هاوبه‌شى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكایه له جه‌نگى دژه تیرۆر، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه پێوه‌ندیمان سراتیجى و درێژخایه‌نه".
له‌باره‌ى دۆسیه‌ى جه‌مال خاشقچى مایك پۆمپیو گوتى" له دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداوم، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و روون له دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى بكات".
دواتریش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كرده‌وه، ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
له به‌رانبه‌ر داویین هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌كه، پۆمپیو گوتى" چه‌ند رۆژێكى تر ده‌رفه‌ت به توركیا و سعوودیه ده‌ده‌ین".
رۆژى دووى ئه‌م مانگه جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ دواى سه‌ردانى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى، ونبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به‌شێكى زۆر له نووسینه‌كانى له‌دژى سیاسه‌تى سعوودیه بووه، سعوودیه به له‌ناوبردنى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.