دوای چه‌ندان ساڵ له گه‌ران به‌ناو گه‌ردووندا ده‌زگای ناسا چه‌ندان زانیاری جۆراوجۆر و نوێی دۆزییه‌وه له‌باره‌ی گه‌ردوون كه ئه‌م دیارده‌یه بووه‌ته هۆكاری سه‌رسامبوونی زاناكان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌یان بییووه له ڕێی ڤیدیۆی ئه‌نیمه‌یشنی ده‌زگای ناساوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین دیارده‌ی گه‌ردوونی ده‌كات كه ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا بڵای كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا له نوێترین دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردوونیاندا زانیارییه‌كی زۆر سه‌رسامكه‌ری به خه‌ڵك ڕاگه‌یاند:
ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا له‌م زانیاریانه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوونی "Kilonova" كه له گه‌ردوونێكدا ڕووده‌دات نزیكه‌ی 130 ملیۆن ساڵی ڕووناكی لێوه‌مان دووره، چه‌ندان ماده‌ی گرانبه‌ها به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ك "پلاتینیۆم، یوڕانیۆم، زێر و زیو" كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات شه‌پۆله‌كان له‌ناو گه‌ردووندا به‌هێزتر بكات.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.