وردە پلاستیک لە سەدا 90ی خوێی دنیادا دۆزرایەوە

:: PM:10:42:18/10/2018 ‌
توێژینەوەیەکی نوێ بە وەرگرتنی نموونە لە سەرانسەری دنیادا دەری خستووە کە لەسەدا 90ی خوێی چێشت مایکرۆپلاستیک و پلاستیکی زۆر بچووکی تێدایە.

ماڵپەڕی "ناشناڵجیۆگرافیک" ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا لە کۆی 39 جۆرى خوێ براند له‌ دنیادا، ده‌ركه‌وتووه‌ 36 جۆرییان وردە پلاستیکیان تێدابووە.

بە بەکارهێنانی توێژینەوەکانی تر لەسەر خوێی چێشت، ئەم هەوڵە تازەیە یەکەم جارە بدرێت لەسەر ئاستی جوگرافی و پێوەندیداری بکاتەوە بە پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچانەی خوێکانیان وەک نموونە وەرگیراوە.

سیونگ کیو کیم، پڕۆفیسۆری زانستی دەریایی لە زانکۆیەکی کۆریای باکوور گوتی، "دۆزینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە خواردنی وردە پلاستیک لە ڕێی بەرهەمە دەریاییەکان، وەک خوێ، پێوەندییەکی پتەوی بە فڕێدان خاشاک و پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچەیەوە هەیە کە خوێکەی لێ بەرهەم دێت."

نموونەی خوێ لە 21 وڵاتانى ئەورووپا، باکوور و باشووری ئەمەریکا، ئەفریقا و ئاسیا وەرگیراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر کراوە، تەنها خوێی تایوان، چین و فڕەنسا مایکرۆپلاستیکی تێدا نەبووە.

توێژینەوەک خەمڵاندوویەتی کە هەر کەسێکی پێگەیشتوو ساڵانە بەنزیکەیی دوو هەزار وردە پلاستیک لەڕێی خوێیەوە دەخوات. 

سەبارەت بە زیانەکانی خواردنی وردە پلاستیک، بە لێ وردبوونەوە لە ژمارەیکی زۆر لەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە دەردەکەوێت هێشته‌ بۆشاییەکی بەرفرەوانی زانستی هەیە لە تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی وردە پلاستی لەسەر جەستەی مرۆڤ.

وشە/ محەمەد شابان


وشە - محەمەد میران