دوای ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری شاعیری ناوداری كورد ئه‌سیری له شاری كه‌ركووك له 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر ده‌شكێنرێت له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه و كتێبه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌خه‌نه خواره‌وه له په‌یكه‌ره‌كه جیای ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات وێنه‌كه‌یشی له پێگه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌و شاره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له سهرچاوهكهیی ته‌ناهیی كه‌ركووك دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ی ڕۆژى 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه به‌ده‌ستیی ئه‌و شاعیره‌وه بووه له په‌یكه‌ره‌كه ده‌شكێنرێت و وێنه‌كه‌یشی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئێسته ئه‌و گه‌نجانه ئازاد كراون كه ئه‌و سووكایهتییهیان ئه‌نجام دا.
" دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چڕی بڵاو بوویه‌وه و شێواندنی ئه‌و په‌یكه‌ره بووه هۆی نیگه‌رانی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی شاره‌كه، ده‌ستبه‌جێ له نزیك ئه‌و شوێنه كامێرایی چاودێری هه‌بوو ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد تاكو بابه‌ته‌كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێ نه‌كه‌وێته‌وه" سه‌رچاوه‌كه واى گوت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یش ئاشكرای كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌یان شكاندووه له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركووك گیراون و به نه‌ته‌وه توركمانن و یه‌كێك له ئه‌نجامده‌ره‌كان كورده و ئه‌ندامی حزبێكی سیاسیه و ئێسته له كه‌ركووكن، ئه‌م كاره‌یان بۆ ئاژاوه كردبوو.
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له‌دوای به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌سه‌كان به ته‌له‌فۆنی به‌رپرسێكی كورد له كه‌ركووك داوای ئازاد كردنیان كردووه و ئازاد كراون.
په‌یكه‌ری شاعیری به‌ناوبانگی كورد "ئه‌سیری" یه‌كێك له كاره هونه‌رییه‌كانی پهیكهرسازانی "گروپی مامۆستا مان"ه.
ئه‌سیری كێیه؟
عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ناوداری كورد ناسراو به "ئه‌سیری،" له‌ساڵی 1890 دا له شاری كه‌ركووك چاوی به ژیانی ھه‌ڵێناوه و له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری باشووری كوردستان و ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1920 دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921 دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركووك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه و شیعری نه‌ته‌وه‌یی ھۆنیووه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف و فایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له ھۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م شاعیره له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له 18ی خوزه‌یرانی ساڵی 1962دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركووك به‌خاكی سپێردرا.
ئه‌سیری له شیعری وه‌سفدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و ھۆنراوه سهركهوتووهیهتی كه له‌سه‌ر وه‌سفی كوردستانی داناوه و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژھه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه، ھۆنراوهكهشی به‌ناوی "بێره كوردستانه" و له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ:
بێره كوردستان عه‌زیزم گه‌ر تۆ سه‌یرانت ده‌وێ
بتبه‌مه قه‌ندیل ئه‌گه‌ر تۆ گۆڵزاری كوێستانت ده‌وێ!
سه‌یری ئه‌و خێلانه گه‌یشتوونه داوێنی چیــــــا
با بچین بۆ ماڵی كوردێ گه‌ر تۆ خوێشانـت ده‌وێ
بتبه‌مه پای تاقی لای سه‌رپیل و سه‌رمیل و كردند
پێت نیشان ده‌م سه‌د هه‌زار ئاساری ساسانت ده‌وێ