بڕیاره سبه‌ى شه‌موو 20ی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م، خولی شه‌شه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك ده‌ست پێ بكات و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌نگین عه‌لی جێگری به‌رێوه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وه‌ڵه‌تیی دهۆك له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م ساڵ له كۆی 600 فیلم كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست لیژنه‌كانی فێستیڤاڵ، 107 فیلم له 50 وڵاته‌وه هه‌ڵبژێردراون بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵدا 40 فلمی كوردی و 67 فلمی نێوده‌وڵه‌تیی نمایشده‌كرێن.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فێستیڤاڵ "لیسا گوڵ" له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فێستیڤاڵ كرد و گوتی "فۆكسی فێستیڤاڵه‌كه له‌مساڵدا له‌سه‌ر ژنانه و كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كراوه كه پێوه‌ندیدارن به ژنان، پێنج فیچه‌ر و دوو فیلمی دیكۆمێنتاری و پێنج كورته فیلمی تایبه‌ت به‌ژنان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن".
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵدا جگه له نمایشكردنی فیلم، بڕیاره سێ پانێڵی تایبه‌ت به سینه‌ما به‌ڕێوه ده‌چێت، پانێڵی یه‌كه‌م له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌ت له به‌رهه‌مهێنانی فیلم و پانێڵی دووه‌م ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌گه‌ڵ پانێڵێكی تایبه‌ت به ژن و سینه‌ما و سینه‌ما و ژن.