به‌ڕێوه‌به‌ری دروست كردنی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌شه ئاردی ساڵانه‌ی هاووڵاتییانی له 12 به‌شه‌وه بۆ هه‌شت به‌ش كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئاردی چوار مانگ دابه‌ش ناكات.
نه‌سرین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دروست كردنی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ى تشرینى یه‌كه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند,، به‌پێی نوسراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به ده‌ستمان گه‌یشتووه پێدانی به‌شه ئاردی هاووڵاتییان كه‌مكراوه‌ته‌وه و داوا كراوه به‌شه ئاردی چه‌ند مانگێك نه‌درێته هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌پێی نوسراوه‌كه بۆ ساڵی 2018 به‌شه ئاردی هه‌شت مانگ ده‌درێته هاووڵاتییان و هی چوار مانگ دابه‌ش ناكرێت و به‌و پێیه ئه‌مساڵ زیاتر له 45 ڕۆژ جارێ به‌شه ئارد دراوه به هاووڵاتییان.
گوتیشی، تا ئێسته له دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی تهمووز و ته‌واو نه‌كراوه و هه‌وڵده‌ده‌ین به زووترین كات ئاردی ئه‌و مانگه دابه‌ش بكه‌ین و له مانگی یانزه به دواوه ده‌ست به دابه‌شكردنی ئاردی مانگی ئاب بكه‌ین.
ڕوونیكردووهن له دوای به‌شه ئاردی مانگی ئاب، كه دابه‌شكرا، دابه‌شكردن ڕاده‌وه‌ستێ و دووباره ده‌ست به دابه‌شكردنی مانگی كانوونى دووه‌مى ساڵى 2019 ده‌كرێت، و حكوومه‌تی عێراقیش هه‌وڵ ده‌دات قه‌ره‌بوو ئه‌و چه‌ند مانگه بكاته‌وه به پاره بۆ هاووڵاتییان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی