سبه‌ینێ شه‌موو 20ى تشرینى یه‌كه‌م، پاڵه‌وانیه‌تی "كیك بۆكس" له لایه‌ن ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی له شارۆكه‌ى شاره‌زوور له شاره‌دێى زه‌ڕایه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات و نوێنه‌ری پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، كیك بۆكسی سلێمانی به‌شداری نه‌كردووه چونكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆی نه‌بووه.
سوپا ڕه‌زا، نوێنه‌ری شاره‌زوور و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانیه‌ته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ى تشرینى یه‌كه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ شه‌موو پاڵه‌وانیه‌تی كیك بۆكس له ژێر ناونیشانی (world mac Kurdstan)، ده‌ست پێ ده‌كات و سێیه‌مین پڵه‌وانیه‌تییه له لایه‌ن ڕێكخراوی ئه‌مه‌ریكی ی‌و ئێن ئاڕ ئه‌نجام ده‌درێت و نوێنه‌رێكی بۆ كوردستانی گه‌وره داناوه و ئه‌مساڵیش له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه مه‌دالیای ئاڵتون و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوه‌كه ده‌درێت به سه‌ركه‌وتوانی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه، تێیدا چه‌ندان یاریزانی كیك بۆكس له سنوری پارێزگای سلێمانی بو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه به‌شداری ده‌كات.
گوتیشین له سلێمانی ته‌نها یه‌ك یانه به‌شداری كردووه و كفری و كه‌لار و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان و باوه‌نور به‌شداریان كردووه و له ساڵانی ئاینده‌یش پاڵه‌وانیه‌ته‌كه ده‌چێته ئه‌و ناوچانه.
ڕوونیكرده‌وه، كه یه‌كێتى كیك بۆكسی سلێمانی گوتوویه‌تی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان نییه به‌شداریان نه‌كردووه و گوتویانه ده‌بێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیان بێت".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی