سپێناخ یەكێكە لە سەوزە سوود بەخشەكان بڕێكی زۆر كانزا بەجەستە دەبەخشێت و خواردنی ئەم سەوزەیە لەژەمی جیاوازدا هۆكارێك دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش، ئەم سەوزەیە چارەسەری زۆرێك نەخۆشیە ده‌كات كه تاكو ئێسته كه‌م كه‌س زانیوویه‌تى، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش سپێناغ له لیستی خواردنه ته‌ندروسته‌كانه.
سپێناغ نیشتمانى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام ئێسته زۆرترین به‌رهه‌م هێنانى له وڵاته‌كانى چیت و ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، له وڵاتانى ئاسای له ڕابردوودا له پێش میوانى تایبه‌تیان له‌ناو ده‌فرێكى جیا له‌سه‌ر خوانه‌كانى خواردن دایان ده‌نا ئه‌مه‌یش بۆ جیاكردنه‌وه‌ى میوانى قه‌درگران بووه.
سووده‌كانى سپێنناغ له خواره‌وه‌دا حه‌وت سوودى تازه‌ى باس ده‌كه‌ین كه‌كه‌م كه‌س باسى لێوه كردووه، له‌وانه‌یش:
یەکەم - ڕێكخستنى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێندا ئه‌نجامده‌دات به تایبه‌ت له‌كاتى ژه‌مى خواردنى ئێواراندا بخورێت.
دووەم -ڕێگری دەكات لەگەشی خانە شێرپەنجەیەكان و ئه‌وانه‌ى زۆر ده‌یخۆین تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشیه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێیەم - خوو گرتن به خواردنى بەشێوه‌ى زه‌ڵاته زیاتر وا ده‌كات تووش بوونت به ته‌نگه‌نه‌فه‌سى له ته‌مه‌نتدا تووش نه‌بێت.
چوارەم - چارەسەرە بۆ نەخۆشی پەستانی خوێن و خوێ كانزایە بەسوودەكانی وەك كالسیۆم و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم بەجەستە دەبەخشێت.
پێنجەم - یارمه‌تى هه‌رسكردن ده‌دات و گه‌ده چالاك ده‌كات.
شەشم - بۆ بەهێزكردنی چاو زۆر بەسوودە و ڕێگر دەبێت لەتووشبوونی چاو بەنەخۆشی لەكاتی چوونە تەمەنەوە.
حەوتەم - دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دوا دەخات چونكە دەوڵەمەندە بەپێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان، گرنگى به پێست ده‌دات زیاتر و قژ له هه‌ڵوه‌رین ده‌پارێزێت.