پێشتر لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا تەنیا لە مزگەوت و حوجرەکاندا منداڵان فێریی خوێندن و نووسین دەکران، ئێسته کە ئیتر قوتابخانەکان جێی تەکیە و خانەقاکانیان گرتووەتەوە، بەڵام لە شارۆکەی چوارقوڕنەی سهر به شارۆكهى ڕانیه له سنوری پارێزگای سلێمانی، قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەبەر بێ شوێنی، لە مزگەوتێک وانە دەخوێنن.
پێشتر خەڵکی ئەو گەڕەکەی مزگەوت و قوتابخانهکەی لێیە، لەبەر ئەوەی منداڵەکانیان ڕێگایەکی زۆریان بڕیوە تا بچنە قوتابخانەیەکی تر، ناچاربوون داوای ئەوە بکەن بە هەرجۆرێک بووە قوتابخانەیەکیان بۆ دروست بکرێت.
بەرپرسانی ئەوقافیش دەڵێن، "هەرچەندە پێشتر ئاگادارنەکراونەتەوە لە دانانی قوتابخانەیەک لەو مزگەوتەدا، بەڵام ناڕازیش نین".
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین به "وشه"ی ڕاگهیاند، "لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە لە سنوورەكە مزگەوتی (سەید ئەمین) كراوە بە قوتابخانە و ئێسته قوتابییەكان لە مزگەوتە كه وانه دەخوێنن، مزگەوتەکە لەسەر ئەرکی هاووڵاتییەک دروست کراوە و پێشتر ئەو شوێنەی کراوە بە قوتابخانە، تەرخانکرابوو بۆ خوێندنی ئاینیی، بەڵام دوای ئەوەی کرا بە قوتابخانە، فەقێکانی ئەو مزگەوتە گوازرانەوە بۆ مزگهوتهكانی ڕانیە".
بەهۆی ئەوەی کە لە بنەڕەتدا بیناکە بۆ قوتابخانە دروست نەکراوە، لەڕووی پێکهاتەی بیناوە کەموکوڕی زۆرە، بەڵام ئەو هاووڵاتییەی مزگەوتەکەی دروست کردووە، دیسان لەسەر ئەرکی خۆی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو قوتابخانەیەشی دابین کردووە.
پێشتر دانیشتووانی ئەم گەڕەکە، چەند جارێک داوایان پێشکەش کردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک، بەڵام تا ئێسته بۆیان دروست نەکراوە.
لای خۆیهوه یوسف ناودهشتی، گووتهبێژی پهروهردهی ڕاپهرین به "وشه"ی ڕاگهیاند، "له ئهساسدا ئهو مهكتهبه له جنسی مزگهوت بوو، بهڵام ئێسته ئهو مزگهوته هیچ ئاسهوارێكی مزگهوتی پێوه نهماوه و تهنها قوتابخانهیه، بینای قوتابخانهكه لهسهر وهزارهتی پهروهرده نییه و هاووڵاتییهك دروستی كردووه، قوتابخانهكهیش له ئهنجامی داتاشینی چهند مامۆستا و قوتابیهك له قوتابخانهكانی ترهوه دروست بووه".
قوتابخانەیەی ئاڵای بنهرهتی کۆتایی مانگی تشرینى یهكهمى ساڵی ڕابردوو کراوەتەوە و ئێستا نزیکەی120 قوتابی لە خۆی دەگرێت كه (67 كوڕ و 55 كچ)ی تێدایه، ئەمە لەکاتێکدایە لە سنوری بەرێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە 173 بینای قوتابخانە هەن و تێکڕای قوتابیانی سنوورەکەیش گەیشتووەتە 67 هەزار قوتابی.
ڕاپهرین/ شادان بهكر