به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تشرینى یه‌كه‌م، هێزێكی زۆرى ئه‌منیی عێراق سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى بنكه‌ی گومرگی نێوان كه‌ركوك و هەولێریان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزهتهناهییهكانى ئه‌و شاره بۆ "وشه" ئاشكراى كردووه، ئاشكرایكرد كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕێگه‌یان به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌ند بارهه‌ڵگر داوه و هێزه ئهمنییهكهیش ده‌ستی به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كاندا گرتووه و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیشی ده‌ستگیر كردووه، ده‌ركه‌وتووه به فه‌رمانى لایه‌نێكى حزبى شاره‌كه كه حزبێكى كوردییه ئه‌م كارانه‌یان كردووه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، بارهه‌ڵگره‌كان به‌بێ وه‌رگرتنی ڕسومات تێپه‌ڕیوون، فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه.
دوای زیاتر لە 300 ڕۆژ لە داخرانی ڕۆژی 19ی ئابی ئه‌مساڵ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ھەولێر و بەغدا ڕێگەی نێوان ھەولێر – کەرکووک کرایەوە، له‌و ڕێگایه‌دا بازگەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا دانراوه و پێکەوە بەڕێوەی دەبەن و ئەو پردە کاتی دەبێت، بە کردنەوەی ئەو پردەیش ھاتوچۆ لە نێوان ھەولێر و کەرکوکدا ئاسایی بووه‌ته‌وه.