ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئۆكتۆبه‌ر له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، مامۆستایه‌ك له‌كاتی كاركردندا له باڵه‌خانه‌یه‌ك كاره‌با گرتی و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، پۆلیسیش به‌و هۆیه‌وه دووكه‌سی ده‌ستگیر كرد.
ڕائید عه‌لی جه‌مال، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی كاركردنی له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك مامۆستایه‌ك به‌ناوی ( ئه‌یاد نه‌وزادعه‌بدلوقادر)، له‌دایك بووی ساڵی 1983 كاره‌با گرتی و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار گیانی له‌ده‌ستدا.
گووتیشی، ئه‌و مامۆستایه سه‌رقاڵی كاركردنی كاره‌بای بووه له مالێك سه‌رقاڵی كۆنكریتكردنی سه‌ربانی خانووه‌كه بووه، په‌مپی هه‌وای تێكه‌ڵ به‌كاره‌با بووه و ته‌وزی كاره‌با به‌رناوبراو كه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دووكه‌س به‌هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستایه ده‌ستگیركراون به ماده‌ی 411 ئه‌وانیش بریتین له شۆفێری ئۆتۆمبیلی په‌مپه‌كه و خاوه‌نی سایلۆی چمه‌نتۆكه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌شی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، مامۆستاكه كاری كرێكاری و كاره‌بای كردووه له باڵه‌خانه‌كاندا و نیشته‌جێی شارۆكه‌ی كفری بووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی