خواردنی ماسی هیچ كاتێك مه‌ترسی نییه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵكو سوودی ته‌ندروستی گرنگی هه‌یه و ئۆمێگا سێی ناو ماسی پارێزه‌رێكی باشی دڵه.
زۆر له ئێمه پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ین و له چێشتخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه ماسی به ته‌نوور ده‌خۆین و له ماڵه‌وه ئاماده‌ی ناكه‌ین، یان جۆری ئاماده‌كردنه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌تام نازانین.
له خواره‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌كی ئاسان له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌دا فێری ئاماده‌كردنی ماسی بهتهنوور ده‌بن به ڕێیه‌كی جیاواز و زۆر ئاسان كه ماوه‌ی ئاماده‌كردنه‌كه‌ی كه‌متره له حه‌وت خولهك، ئه‌مه‌یش بۆ كاتی هه‌بوونی میوانێكی زۆر فێركارییه‌كی به سووده.
به‌هۆی گرنگی ماسییه‌وه بیرت نه‌چێت خواردنی ماسی با یه‌كێك بێت له خاڵه گرنگه‌كانی ژیانت، چونكه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كه، ھه‌فته‌ی دووجار خواردنی ماسی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی توانای بیستن لاواز ده‌كات.