له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵێكی هه‌واڵیی ئه‌مه‌ریكیدا، كچێك هه‌واڵه‌كانی ڕووماڵ ده‌كرد، له‌ناكاو له پشتیه‌وه ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌یر ڕووی دا و پێشكه‌شكاره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.
ڕووداوه‌كه به‌سه‌ر ماتۆڕێك ڕووی دا، كه به‌هۆی خێرایییه‌كه‌یه‌وه شۆفێر كۆنترۆڵی له ده‌ست دا، ماتۆڕه‌كه‌ی له پشت كچه پێشكه‌شكاره‌كه و به‌رده‌م كامێراكه‌دا وه‌رگه‌ڕا.
خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌سێك له‌م ڕووداوه زیانی به‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵام كچه پێشكه‌شكاره‌كه تووشی شۆك بوو، له ڕووماڵكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی وه‌ستا و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ر سه‌یری ڕووداوه‌كه‌ی ده‌كرد.
ڤیدیۆكه: