جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ شەمووی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی لیڤانتی سەرجەم یاریزانەكانی تیپەكەی بانگهێشت كردووە تەنی دانی كارڤاخالی بەرگریكار نەبێت.
ئەمڕۆ شەموو سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانەی لیڤانتی دەكات.
لۆپیتیگی بۆ یارییەكە ناوی 20 یاریزانی تیپەكەی تۆمار كردووە و تەنیا كارڤاخالی لە پێكهاتەی تیپەكەیدا دوور خستۆتەوە بەهۆی تووشبووی بە پێكانەوە.
هەر لە پێكهاتەكەدا ناوی چەند یاریزانێكی تریشی تۆمار كردووە كە لە یارییەكانی ئەم دواییەدا بەهۆی پێكان یارییان نەكردبوو لەوانەش كەریم بەنزیما، گاریس بێڵ، ئیسكۆ و مارسێلۆ.
پێكهاتەی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی ریال مەدرید بەمشێوەی خوارەوەیە:-
گۆڵپارێز: كۆرتوا، ناڤاس و كاسیا.
بەرگری: ڤاران، ریگیلۆن، ناچۆ، رامۆس، مارسێلۆ و ئۆدریزۆلا.
ناوەڕاست: مۆدریچ، كڕووس، كاسیمێرۆ، ئەسینسیۆ، سیبایۆس و ئیسكۆ.
هێرشبەر: ڤاسكێز، ماریانۆ دیاز، بێڵ، بەنزیما و ڤینسیوس جۆنیۆر.
یانەی ریال مەدرید لە یارییەكانی ئەم دواییەی خولی ئیسپانیا بە دۆخێكی خراپ تێپەڕببوو و چەندان خاڵی گرینگی لەدەستدابوو، یانەكە ئێستا بەكۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی یانەكاندایە و یانەی لیڤانتیش 10 خاڵی هەیە و لە ریزی 11ی یانەكانە.