ئەنجامی هەڵبژانەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت

:: AM:11:27:20/10/2018 ‌
كارەكانی جیاكردنەوەی سكاڵاكان و تۆماركردنی داتاكان لە كۆمسیۆن گەیشتن بەئەنجامی كۆتایی تەواو بووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیار دەدرێ ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرجەم كارەكانی ناو كۆمسیۆن لە تەواوكردنی داتاكان و یەكلا كردنەوەی سكاڵاكانی سەر سندووقەكان كۆتایی هاتووە.

لە زانیارییەكان هاتووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیار دەدات لەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، لەم هەفتەیە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامەكان بڵاو دەكرێتەوە.

بەپێی بڕیارێكی دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیار درا ئەنجامەكان بە واژووی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەكۆی نۆ ئەندام بە پەسەندكراوی قبووڵ بكرێت.

ڕۆژی یەكشەم 30ـی ئەیلوول هەڵبژارنەكان خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا 700 كاندید لە 29 حزب و قەوارەی جیاواز كێبەركێیان كرد لەسەر بەدەستهێنانی 111 كورسیی پەرلەمان.



وشە - رامیار جەواد