پۆلیسی هەولێر گرتنی ژمارەیەك بكوژی ڕاگەیاند

:: AM:11:52:20/10/2018 ‌
بەرپرسێكی پۆلیسی هەولێر گرتنی ژمارەیەك بكوژی ڕاگەیاند كە دووانیان بكوژی فارس محەمەدی بەرپرسی كارگێڕی كۆمسیۆنن كە چەند مانگی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتری كوژرا.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تشرینی یەكەم، ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، چەند تاوانبارێك و بكوژێك گیراون كە تاوانی جۆراجۆریان ئەنجام داوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، تاوانبار تەمەن 48 ساڵ و تاوانبار تەمەن 19ساڵ گیراون كە هەڵساون بە كوشتنی فارس محەمەد بەرپرسی كارێگری كۆمسیۆن، هەروەها تاوانباران تەمەن 35 ساڵ  تەمەن 31 ساڵ گیراون هەڵساون بە كوشتنی كەسێك بە هەڵە كە كێشەی پزشكێك و بنەماڵەیەك بوو.

پۆلیس ئاشكرای كرد، تاوانباران تەمەن 29 ساڵ فەرمانبەر، تەمەن 36 ساڵ كاسب، تەمەن 36 ساڵ كاسب، تەمەن 38 ساڵ كاسب هەڵساون بە كوشتنی كەسێك لە كۆمەڵگەی بنەسڵاوە كە ژنێك بووە كە تاوانبار لە یەكێك لە گۆڕستانەكان ناشتبووی دوای ساڵێك ئاشكرا بوو ئەوانی زانیاریشیان هەبوو لەسەر یارمەتییان دابوو گیران.




وشە - رامیار جەواد