له به‌ره‌به‌یانی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م، سێزده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر كرایه‌وه. له‌و پێشانگه‌یه كه ٢١٨ ناوه‌ندی بڵاوكراوه‌ی ١٧ وڵات به ٥٠٠ هه‌زار ناونیشانه‌وه به‌شدارییان تێدا كردووه، دۆخی فرۆشیان باش نییه و خۆزگه به پێرار و پێشه‌نگه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ده‌خوازن. هاوكات كرێی به‌شداری به زۆر ده‌زانن، به‌ڵام ڕێكخه‌رانی پێشا‌نگه به گونجاوی ده‌زانن.
له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-مووسڵ و نێوان شه‌قامی 60 مه‌تری و 40 مه‌تری، شوێنی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره كه پانتایییه‌كی له لایه‌كی پاركی سامی عه‌بدوڕه‌حمان داپچڕیوه و ساڵانه به‌رهه‌م و كاڵا و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی ناوخۆ و وڵاتانی تێدا پێشان ده‌درێن.
به‌ینابه‌ین له به‌رده‌می ئه‌و پێشانگه‌یه، ئۆتۆمبێل په‌نگ ده‌خۆنه‌وه و له‌به‌ر زۆری ئۆتۆمبێل له‌و ناوچه‌یه هاتوچۆ ده‌خنكێت. جگه له شوێنێكی بچووك بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، كه ته‌نیا به‌رپرسان و هه‌ندێك له كارمه‌ندانی پێشانگه‌كه ڕێی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلیان تێیدا هه‌یه، له به‌رده‌م و ئه‌وبه‌ڕی به‌درێژایی شه‌قامه به‌رینه‌كه، جێیه‌ك بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل نامێنێته‌وه. ئاپۆرای خه‌ڵك ڕووه و پێشا‌نگه به لێشاوه. له خوله‌كێكدا چه‌ند زه‌رف به‌ده‌ست دێنه ده‌ره‌وه، دوو ئه‌وه‌نده ده‌چنه ژووره‌وه. ساڵانه چه‌ند جارێك ئه‌وه ڕوو ده‌دات.
جگه له پار كه به‌هۆی داخرانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌كرایه‌وه، له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه له مانگی نیسانی هه‌موو ساڵێك پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مساڵ له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م سێزده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب كراوه‌ته‌وه، ٢١٨ ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكراوه‌ی ١٧ وڵات به زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار ناونیشانی كتێب، به زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی به‌شدارن كه زمانی عه‌ره‌بی زۆرترینیانه.
ناونیشانه‌كان زۆرن و كتێب هه‌ر له ته‌مه‌نی باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا كۆلیژ و زانستی و مێژوویی و ئاینی و هتد به زمانی جیاواز پێشان دراون. ئه‌مساڵ له به‌رانبه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی هانده‌ری بیری توندڕۆیین، ڕێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی چاودێری پێك هێناوه بۆ ڕێگریكردن له‌و كتێبانه و ڕۆژانه به كتێبی پێشاندراواندا ده‌چنه‌وه.
ڕۆژانه هه‌ر له 10ی به‌یانییه‌وه تا حه‌وتی ئێواره پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب كراوه‌یه و كاتێك له ده‌روازه‌ی پێشانگه‌كه ده‌چیته ژووره‌وه، كۆمه‌ڵێك ئاڵای وڵاتان و كوردستان به‌سه‌ر ڕاگره به‌رزه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه پێشوازیت ده‌كه‌ن.
كه وه‌ژوور ده‌كه‌وی، له شوێنی پێشوازی ناو و ژماره‌ی كه‌سه‌كان به مه‌به‌ستی ئامار تۆمار ده‌كرێن. ئه‌ژین نادر له به‌شی پێشوازی ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا كه نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار كه‌س بوون. ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ "به به‌راوردی پێشه‌نگه‌كانی ساڵان ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران له ڕۆژێكدا زیاتر له سێ هه‌زاره".
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ردانیكه‌ران بۆ به‌شدارانی پێشانگه‌كه هێنده دڵخۆشكه‌ر نییه، چونكه ئه‌و كه‌سانه زۆر نین كه به ده‌ستی پڕه‌وه له ده‌روازه‌ی پێشه‌نگه‌كه دێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌و ٢٨٠ به‌شداره به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی ناو هۆڵێكی گه‌وره‌دا دابه‌ش بوونه. عه‌لی تاهیر قادر له كتێبخانه‌ی هیدایه كه 13 ساڵه به‌شداریی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب ده‌كات، بۆ "وشه" گوتی، "به به‌راوردی ساڵان فرۆشمان گه‌لێك خراپه و جاران كه له ڕۆژێكدا زیاتر له ملیۆنێكمان فرۆشتبێت، ئێسته كه‌متر له نیوه نافرۆشین".
ئه‌و كه دوو هه‌زار دۆلار كرێی شوێنه‌كه‌ی داوه، نیگه‌رانه و باس له‌وه ده‌كات كه "ئێسته كه چه‌ند ڕۆژێك ماوه كۆتایی بێت، تا ئێسته كرێمان ده‌رنه‌هێناوه‌ته‌وه".
كه‌مێك ئه‌ولاتر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ڕوشدی له شوێنی ئیمان كه وه‌كاله‌تی له لبنانه‌وه وه‌رگرتووه و ده‌بێ ٢٠٠ دۆلاری وه‌كاله‌ته‌كه بدات، به‌گوته‌ی خۆی "فرۆش باش نییه و ساڵان گه‌لێك باشتر بوو".
كه‌م به‌شی پێشانگا هه‌یه چۆڵ بن و زۆریان خه‌ڵك له ناونیشانی كتێبه‌كانیان ورد بوونه‌ته‌وه، كه‌چی عه‌بدوڵا نه‌شهه‌ت له كتێبخانه‌ی عه‌بدوڵا سنجاری كه به‌شداری له پێشانگه‌ی ساڵانیش كردووه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "فرۆشمان چاره‌گی جارانه و ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر كرێكه‌مان ده‌ربچێت باشه".
عه‌بدوڵا كه چاوی بڕیوه‌ته ڕێبواران، ده‌ڵێ "خه‌ڵك ته‌نیا ده‌پرسن و كڕیار زۆر كه‌مه". ئه‌وه گوته‌ی زۆر له به‌شدارانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبه كه زۆریان هی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن. جیا له‌وانیش كه‌سانێك هه‌ن هه‌ر له‌و پێشانگه‌یه كه ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕێت، ده‌ڵێن "شكور بۆ خوا فرۆشمان خراپ نییه".
بۆ به‌شداریكردن و پێشاندانی كتێب له ١٠ ڕۆژی ئه‌و پێشانگه‌یه‌دا، پێویسته بۆ هه‌ر مه‌ترێكی چوارگۆشه به‌شداران ١٠٠ دۆلار بده‌ن و ئه‌وان به‌گشتی ئه‌و كرێیه به زۆر ده‌زانن. له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگه‌كه پێیان وایه نرخی به كرێدان گونجاوه و به به‌راوردی هه‌ندێك وڵات، گه‌لێك هه‌رزانتره.
پێشانگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی به‌رچاو ڕازێنراوه‌ته‌وه، ڕۆژانه كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی كولتووری و كۆڕ و سیمینار تێیدا به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌وه‌ی له هه‌موو خانه‌ی چاپ و بڵاوكراوه‌كاندا هاوبه‌شه، تابلۆی داشكاندنی نرخی كتێبه‌كانه كه ١٥% تا ٥٠%ـیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش وه‌ك پێویست كڕیاری بۆ نه‌هێناون.
زانا ئه‌حمه‌د كه له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێكه‌یدا به ده‌ستی به‌تاڵ له پێشه‌نگه‌كه دێته ده‌ره‌وه، به"وشه" ده‌ڵێ "پاره نییه و به‌و چواره‌مان ته‌نیا تاقه كتێبێكمان كڕیوه".
وشه/ هه‌ولێر. چواس خالید