ژنێكی به‌ریتانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پشیله‌یه‌كی به‌خێو ده‌كرد و نازی هه‌ڵده‌گرت، تا له كۆتادا پشیله‌كه به ڕزگاركردنی له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه پاداشتی چاكه‌كانی دایه‌وه.
ئه‌نجێلا تیتینگ ژنێكی 45 ساڵی به‌ریتانییه، ماوه‌یه‌كی زۆره پشیله‌یه‌ك به‌خێو ده‌كات، وه‌ك منداڵی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه و ته‌نانه‌ت ناوێكی تایبه‌تیشی بۆ داناوه، ناوی لێ ناوه مێسی.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 باسی ده‌كات، مێسی وه‌ك پشیله و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی تر نه‌بوو، حه‌زی له گرنگیپێدانی له ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌بوو و ئه‌ركی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر سووك ده‌كرد، بۆیه ئه‌نجێلا بڕیاری دابوو تا كۆتایی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی بیهێڵێته‌وه.
ئه‌م پشیله‌یه ماوه‌یه‌ك بوو خووی به‌وه گرتبوو له‌سه‌ر مه‌مكی ژنه‌كه بمێنێته‌وه و بجووڵێت، وه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی باسی كردووه، پێ ده‌چوو بیه‌وێت شتێكی پێ بڵێت، به‌ڵام ژنه‌كه هه‌ستی پێ نه‌كردبوو، تا دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستی به ئازار له یه‌كێك له مه‌مكه‌كانی كرد، پاش پشكنین بۆی ده‌ركه‌وت خه‌ریكه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بێت.
به زووترین كات ئه‌نجێلا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و خانانه كرد كه ده‌بنه هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو.
پاش دوو ساڵ له‌و ڕووداوه، میسی گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌ریته كۆنه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌نجێلا گومانی كرد ئه‌مجاره‌ش شتێك هه‌بێت بۆیه پشیله‌كه‌ی دێته‌وه سه‌ر سنگی، كاتێكیش پشكنینی كرد، پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاند، كه دووباره خه‌ریكه نه‌خۆشییه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بكات، ڕزگاری ده‌بێت، بۆیه ئه‌و ژنه ڕزگاری بوو.
پێشتر زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو، كه سه‌گ ئه‌گه‌ر ڕاهێنانی پێ بكرێت، ده‌توانێ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، ڕژێنی ده‌ره‌قی و كه‌می ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ئاشكرا بكات.
به‌ڵام دوای ئه‌م ڕووداوه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان چڕتر كرده‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی وه‌ك پشیله، ده‌توانن نه‌خۆشییه‌كان بێ ڕاهێنانیش بناسنه‌وه و ئاشكرای بكه‌ن.
له‌مه‌شه‌وه "مێسی" پشیله خه‌ڵاتی "hero cat" واته "پشیله‌ی پاڵه‌وان"ی له فێستیڤاڵی پشیله‌ی نیشتمانی "national cat awards" پێ به‌خشرا.