زەیتی سیر چۆن دروست دەكرێ؟ هەوكردن و ئازار لەناو دەبات

:: PM:01:13:20/10/2018 ‌
سیر باشترین چارەسەرە بۆ هەوكردنی گوێیەكان بەتایبەتی ئەو هەوكردنەی كە بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت. كاتێك هەوكردن بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت لەگەڵ بەكتریا كارلێك دەكات.ئەمەش وادەكات ڤایرۆسەكە بەلەشدا بڵاو بێتەوە و بێتە هۆكارێك بۆ زۆر نەخۆشی.

یەكێك لەو چارەسەرە سروشیانەی كە بۆ چارەسەركردنی هەوكردن بەكاردەهێنرێت زەیتی سیرە. گرنگی ئەم زەیتە ئەوەیە كە تایبەتمەندی دژە بەكتریا و دژە ڤایرۆسی هەیە لەهەمان كاتدا.

كاتێك زەیتی سیر دروست دەكەیت، پێویستە ئەو سیرەی كە بەكاری دەهێنیت سروشتی بێت، بەتایبەتی ئەو سیرانەی كە بەشی دەرەوەی پەمەیەكی كاڵە و بچووكن، ئەم زەیتە نەك تەنیا چارەسەری هەوكردن  و ئازاری گوێ دەكات، بەڵكوو دەتوانرێت بۆ چارەسەركردنی زیپكە و قژ هەڵوەرین بەكاربهێنرێت.

چۆنیەتی دروستكردنی زەیتی سیر بۆ ئازاری گوێ و هەوكردن:
یەك سەلك سیر.
زەیتی زەیتوون.
چۆنیەتیی ئامادەكردنی:
سیرەكان پاك بكە و بیكە دەفرێكی قوڵەوە، دواتر لەگەڵ كەمێك زەیتی زەیتون تێكەڵی بكە، گیراوەكە لە شوێنێكی روناكدا دابنێ‌، بەڵام نابێت خۆری بەر بكەوێت بۆ ماوەی 24 یان 48 سەعات دوای ئەوە سیرەكە لە زەیتەكە جیا بكەرەوە و لە شوێنی تاریك و فێنك هەڵیبگرە.

تێبینی، ئەم رێیە زۆر خێرایە، بەڵام ناكوڵێنرێت، تەنیا بۆ ماوەی یەك خولەك زەیتی زەیتوونەكە گەرم بكە و سیرەكەی تێكەڵ بكە. پاشان تێكەڵی بكە، زەیتی سیر دەتوانرێت بۆ چارەسەركردنی بەكتریا و ڤایرۆس بەكاربهێنرێت، بە تایبەتی بۆ گوێیەكان و كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی كە بەهۆی ئەم دوو هۆكارەوە تووشی گوێیەكان دەبێت.

چۆن بەكاردەهێنرێت:
زەیتەكە بكەرە دڵۆپەرێكەوە رۆژانە، چەند دڵۆپێك لە زەیتەكە بكە ئەو گوێیەی كە تووشی ئازار بووە، بۆ ماوەی پێنج بۆ 10 خولەك بە ڕاوەستاوی بمێنەرەوە، دەتوانرێت ئەم چارەسەرە دوای سێ‌ رۆژ دووبارە بكرێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد