میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵێك یانه‌ى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌خۆى دابنێت و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراقیش ره‌زامه‌ندى پێ داوه.
ئێسته میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى سه‌رقاڵى رێكاره یاسایییه‌كانه بۆ دامه‌زراندنى یانه‌یه‌كى وه‌رزشى تایبه‌ت به خۆى، كه له قۆناغى سه‌ره‌تادا ته‌نیا تایبه‌ت ده‌بێت به تۆپى پێ.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێگه‌ى
مۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له نۆى ئه‌م مانگه یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى ره‌زامه‌ندى به حه‌شدى شه‌عبى داوه، بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى دابمه‌زرێنێت، دواتریش میلیشیاكه ره‌زامه‌ندى له وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، یوونس مه‌حموود كاپتنى پێشووى هه‌ڵبژاردنى عێراق، نوێنه‌رایه‌تى و سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى یانه‌كه ده‌كات، كه له سه‌ره‌تادا ته‌نیا تۆپى پێ ده‌بێت و دواتریش یانه‌ى تر بۆ وه‌رزشه‌كانى تر ده‌كرێنه‌وه كه هه‌موویان سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى ده‌بن.
له باره‌ى ناوهكهشهوه ئه‌وه ئاشكرا كردووه، ناوى یانه‌كه "الشعب" ده‌بێت و ناوى حه‌شدى شه‌عبى بۆ یانه‌كه به‌كار ناهێنرێت.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى پێگه‌ى مۆنیتۆر، به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى له دانانى یانه‌كه‌یان، لاسایى دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى عێراقیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش یانه‌ى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
حه‌شدى شه‌عبى میلیشیایه‌كى عێراقییه، به‌شێك له لایه‌نه‌كانى ناو ئه‌م میلیشیایه سه‌ر به ئێرانن، حه‌شد له كاتى شه‌ڕى داعش دروست بوو، ئێسته وێڕاى ئه‌وه‌ى به چه‌ندان تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێت، زۆر به‌رپرسى عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى به پێویست ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌و ئامانجه نه‌ماوه كه حه‌شدى بۆ دانراوه.