باندێك ئاشكرا بوون.. هەزار و 400 كچیان لاقە كردووە

دادگای بەریتانیا فەرمانی بەندكردنی بۆ ماوەی 220 ساڵ بەسەر 20 پیاو سەپاند، دوای لەسەریان یەكلا بووەوە لە ماوەی حەوت ساڵدا دەستدرێژیی سێكسی و لاقەی هەزار و 400 كچیان كردووە كە تەمەنیان كەمتر لە 11 ساڵ بووە.

ئەو باندە تاوانكارە لە 20 پیاوی ئاسیایی پێكهاتوون، یەكێك لە قوربانییەكانیان كچێكی بچووكی مسوڵمان بووە كە سەرجەم پیاوەكان بە كۆمەڵ دەستدرێژی سێكسییان كردووەتە سەری، سەرجەم بەڵگە و زانیارییەكان و ددان پێدانەكانیان لەبەردەم دادوەر ئاشكرا كرد، بەوهۆیەوە بۆ هەر یەكێك لەم باندە تاوانكارە 220 ساڵ زیندانی لەلایەن دادوەرەوە دەركرا.

لە كاتی دادگاییكردنەكەیان 15 لە كچەكان كە قوربانی دەستی ئەو باندە بوون، ددانیان بە تاوانی ئەو گرووپە نا و وەك شایەتحاڵ و قوربانی تۆمەتەكانی ئەو گرووپەیان پشتڕاست كردەوە، ئەوان لە شارەكانی بەریتانیا كچانی خوار 11 ساڵیان سەرخۆش و بێهۆش كردووە، لە ڕێی كحوول و مادەی هۆشبەرەوە، دواتر لاقەیان كردوون و ماوەی حەوت ساڵیش لەم كارە بەردەوام بوون، دوای گرتنیان لە دادگای "لیدزكراون" دادگایی كران و سزای یاسایان بەسەردا سەپێنرا.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردەوە، سەرجەمی ئەو تاوانبارانە خەڵكی پاكستان و بەنگلادیشن، لە شارەكانی نیوكاسڵ و رۆسرهام و رۆتشدیل و تەلفۆرد، زۆرترین تاوانی دەستدرێژییان بۆ سەر كچانی خوار 11 ساڵی ئەنجام داوە.

پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی ئەو گرووپە تاوانكارە بڕی 10 هەزار جونیەی ئیستەرلینی بە پیاوێك داوە، كە ماوەی 21 مانگ بەدوایانەوە بووە، تا ئاشكرای كردوون و بەشێك لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان گرتووە، دواتر ئەوانەی تریش شوێن و زانیارییان لەسەر ئەندامانی تر ئاشكرا كردووە، تا سەرجەمیان گیراون.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:02:31:20/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 24971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌