پارچه‌یه‌ك له مانگ كه‌وته سه‌ر زه‌وی و له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشرا، ئه‌مه‌ش له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد.
لقی بۆستنی نووسینگه‌ی "RR" تایبه‌ت به زیادكردنی كه‌لوپه‌له گرانبه‌ها و بایه‌خداره‌كان، پارچه‌یه‌ك نه‌یزه‌كی مانگیان به بڕی 612 هه‌زار و 500 دۆلار فرۆشتووه كه له شه‌ش پارچه‌ی بچووك پێك هاتووه و شێوه‌یان وه‌ك یاری په‌زڵ یان وێنه‌ی پارچه‌پارچه‌بوو چووه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م پارچه نه‌یزه‌كه كێشه‌كه‌ی پێنج كیلۆگرام و نیو بووه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای زیادكردنهكهوه پێشبینی كراوه زیاتر له 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكات.
ئه‌م نه‌یزه‌كه ساڵی ڕابردوو له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به مۆریتانیای باكوری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا دۆزرابووه‌وه، یه‌كێك بووه له به‌نرخترین ئه‌و پارچه نه‌یزه‌كانه‌ی تا ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به پێی قه‌باره‌ی گه‌وره و جۆره گهرمییهكهیهوه بووه، كه له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌ویدا، به‌ردێكی گه‌وره‌ی تواندووه‌ته‌وه.