ئەستێرەی ناودارى تورکیا سبیل جان به‌هۆى ئاماده‌كارى بۆ به‌رهه‌مێكى نوێى نوێترین وێنه‌كانى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى و میدیا توركییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانى تووشى سه‌رسوڕمان بوونه.
سبیل جان له‌گه‌ڵ وێنه نوێیه‌كانى واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوسیوویه‌تى، "كه بڕیاره بەم نزیکانە كلیپه نوێیەکەم به‌ناوى (Yeni Aşkım) بڵاوبکه‌مه‌وه"، وه‌ك له وێنه‌كاندا سبیل جان ده‌ركه‌وتووه، قاتێكى سه‌وزى له‌به‌ردایه و زۆر گه‌نج خۆیى نیشان ده‌دات.
سبیل جان یەکێکە لە بەناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانى تورکیا و خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێش و دەنگێکی خۆشە، لەهەمانکاتدا ئەکتەرێکی ناسراوی نێو فیلم و دراماکانی تورکیایە، ئەم خانمە لە ساڵی 1970 لە دایکبووە، دووجار ژیانى هاوسه‌رگیرى كردووه و هه‌ر دووجاره‌كه‌ش جیابۆته‌وه.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ناودارى جیهانى ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌رده‌كه‌وێت، به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ى ئه‌و ناوى ده‌به‌ن له میدیاكانى توركیا.