خانمه پێشكه‌شكار "سۆزان كه‌مال" نوێترین ڤیدیۆی به‌رنامه تازه‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی واز له كه‌ناڵی كوردماكس ده‌هێنێت و ڕوو ده‌كاته كه‌ناڵی نێت تیڤی.
سۆزان كه‌مال له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له‌ناو پڕۆگرامێكی نوێی كه‌ناڵی نێت تیڤی ده‌بێته جێگه‌ی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ده‌نووسێ، "كۆشكی نێت پرۆگرامێكی ته‌واو جیاواز به‌م زووانه".
هه‌وادارانی گومانی ئه‌وه‌یان لا درووست بووه كه سۆزان تووشی كێشه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردماكس و بێزارییه‌ك له قسه‌كانییه‌و ده‌خوێننه‌وه، و تامه‌زرۆیی زۆری بۆ ده‌ستپێكی به‌رنامه‌ی نوێ و كار هه‌یه له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌ڤین ئاسۆ.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "نێت تیڤی" ده‌ربكه‌وێته‌وه.