كوڕه گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌ر "هه‌ردی سه‌لامی" نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی، "من ئاماده‌م" بڵاو كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م به‌رهه‌مه گوێگرێكی زۆری هه‌بوو.
ڕێكخستنی میوزیكی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن ئه‌فشین شوكری كاری بۆ كراوه و هۆنراوه و میلۆدی هه‌ردی سه‌لامی خۆیه‌تی له دوای به‌رهه‌می " لێم ببوره" ئه‌مه ده‌بێته نوێترین كاری هه‌ردی له كۆتای ئه‌مساڵدا.
پێشتر هەردوو گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" و "هەردی سەلامی" لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاوکردەوە زۆرترین ڕه‌خه‌یان ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه و تووشى كێشه‌ى یاساییش بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى پڕووپاگه‌نده‌یان كرد گوایه ئه‌وان ئاوازى ئه‌و گۆرانییه‌یان داناوه به‌ڵام ده‌رچوو خاوه‌نه‌كه‌ى گۆرانى بێژێكى ئه‌رمه‌نییه.
دواى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى یاسایى سوپه‌ر ساركۆ گۆرانىبێژى ناسراوى ئه‌رمه‌نى توانى گۆرانییه‌كه به‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ڕه‌ش بكاته‌وه له یوتیوب، دواى ماوه‌یەك گه‌یشته ڕێككه‌وتن و به‌ڵام نه‌یان توانى كلیپ بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤید و هەردی سەلامییە له زمانى كوردیدا، کاری ڕێکخستنیشی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کرابوو.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 له سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.