دواى ئهوهى ئاشكرا كرا كه بڕیارە ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی فەرمی و كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕابگەیەنێت كە لە 30 سێپتێمبەری ڕابردوو هاتە سازكردن، بهڕێوبهرى ئاسایشى ههولێرى هۆشدارى دایه هاووڵاتیان.
دكتۆر تاریق نوورى بهڕێوبهرى ئاسایشى ههولێر ڕاى گهیاند، ههركهسێك له كاتى ڕاگهیاندنى ئهنجامى فەرمی و كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تهقه بكات دهستگیر دهكرێت و ڕووبهڕووى یاسا دهكرێتهوه.
زیاتر گووتى، بۆ ئهوهى هاووڵاتیان زیاتر له لایان ڕوون بێت تهواوى تیمهكانمان له گهڕهك و شوێنه گشتییهكان بڵاوه پێكردووه.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم پێشتر ئەنجامی 85%ی پرۆسەكەی راگەیاندبوو بەو پێیەی ئەنجامی كۆتایی دوای تاوتوێكردنی سكاڵا و تانەكان رابگەیەنێت. بەپێی ئەنجامەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە پلەی یەكەم و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە پلەی دووەم و بزووتنەوەی گۆڕان لە پلەی سێیەم و جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پلەی چوارەم و كۆمەڵی ئیسلامی لە پلەی پێنجەم و لیستی ئیسڵاح و دواتر سەردەم.
شایەنی باسە ئەمڕۆ شەموو شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "وشە" ئەوەی رەتكردەوە كە سبەی یەكشەم 21ی ئۆكتۆبەر، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەنن.