ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، كه ئه‌ندامانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگیان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه‌داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕێزان حه‌مه ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیارانی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌نگیان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌داوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند كرد كه له 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو.