سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، خۆی و خێزانه‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵن و بۆ كه‌نه‌دا كۆچ بكه‌ن.
ئۆباما له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ڕۆژنامه‌ی وۆرلد نیوس پۆله‌تیكس گوتی، به ڕژدی بیرمان له كۆچكردن كردووه، من و میشیلی هاوسه‌رم و دوو كچه‌كه‌م، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وت، تاوتوێ جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكامان كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆش ئه‌و بابه‌ته‌م باس كردووه.
هه‌رچه‌نده وه‌ك عورفێك ده‌رچوونی سه‌رۆك وڵات و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له وڵاتێكی كارێكی نامۆیه و سه‌رۆكی هیچ وڵاتێكی دیموكراسی دنیا تا ئێسته ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، بۆ گه‌شت ماوه‌ی زۆر له وڵاتان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام داوای ڕه‌گه‌زنامه و مافی نیشته‌جێبوونیان له وڵاتێكی تر نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م كاره‌ی ئۆباما ده‌بێته یه‌كه‌م حاڵه‌ت كه سه‌رۆكێكی پێشوو وڵات جێ بهێڵێت و داوای مافی په‌نابه‌ری له وڵاتێكی تر بكات.
له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی تره‌مپ،
ئۆباما بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێهیوای خۆی پێشان دا و دووپاتی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی تره‌مپ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئه‌وه به باش ده‌زانن كه له ئه‌مه‌ریكا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌وه‌ستن تا ساشای كچیان خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات، دواتر ئه‌مه‌ریكا جێ ده‌هێڵن.
میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌وڵدانی ئۆباما بۆ كۆچكردن و به‌ستنه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ، ته‌نیا بیانووێكه و ئۆباما ده‌یهێنێته‌وه، هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه ئه‌وه‌یه كه جیاكاری و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو دژی ڕه‌شپێسته‌كان له ئه‌مه‌ریكا ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیادبووندایه، بۆیه زۆر باشتره به‌لای ئۆباما و خێزانه‌كه‌ی كه بچنه وڵاتێكی وه‌كو كه‌نه‌دا كه ڕێز له هه‌موو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گیرێت.