به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق له شارۆكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله ڕێی سه‌ره‌كی كه‌ركووك – به‌غدایان داخست، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كاروانی زیاره‌تكارانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كه له ئێرانه‌وه به بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن ڕوویان له عێراق كردووه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی له سنووری شارۆكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر ڕێی كه‌ركووك بۆ به‌غدا دانا و ڕێییه‌كه‌یان گرتووه، ته‌نیا هاتن هه‌یه و چوون وه‌ستێنراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه هۆكاری ئه‌م ڕێوشوێنه بۆ هاتنی سه‌ردانكه‌ری ئێرانی بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بۆ یادی چله‌ی ئیمام حوسێن ڕوویان له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف كردووه.
هێزه‌كانی عێراق خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ڕێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر له ده‌روازه‌كانه‌وه تا ده‌گاته كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف هێز بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌شێك له هێزه‌كانی پۆلیسی ئێرانیش هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراق و له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی چوون بۆ كه‌ربه‌لا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئاڵۆزی و قه‌ره‌بالغی زۆر له ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران دروست بووه، به هۆی هاتنی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سه‌ردانكه‌رانی شیعه‌ی ئێران بۆ عێراق، تا به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن بكه‌ن.