دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی له نووسینی یه‌كێك له وتاره‌كانیدا به‌ده‌ستی هێنا، جه‌لال به‌رزنجی نووسه‌ری دیاری كورد، ڕۆمانه كتێبێكی ئاماده كردووه و له نزیكترین كاتدا چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
جه‌لال به‌رزنجی نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناسراوی كورد، نوێترین كتێبی به ناوی "گه‌شتێك به ڕێگه‌ی خه‌ون" ئاماده كردووه كه له 306 لاپه‌ڕه پێك هاتووه، كاره‌كانی له كوردستان و كه‌نه‌داش بۆ كردووه، به گشتی باسی له هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌ستیار وه‌ك بێ كاتی و جه‌نجاڵی گه‌شت و كۆچ و ته‌نیایی كردووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه نووسه‌ر به "وشه"ی گوت: كارێكته‌ری ئه‌و رۆمانه له سه‌عات و رۆژمێر و قه‌ڵه‌باڵغی ڕاده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له گۆشه‌گیری له‌ناو كات و ئه‌تۆسفیری نووسیندا بژی، تا له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا به‌و ئامانجه ده‌گات كه ده‌یویست و زۆر شتی بۆ ده‌ربكه‌وێت.
شایانی باسه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وتارێكی جه‌لال به‌رزنجی نووسه‌ری ناسراوی هه‌ولێری، بۆ پرۆگرامی باڵای خوێندنی كه‌نه‌دی هاته هه‌ڵبژاردن و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ڕه‌زامه‌ندی له نووسه‌ر كراوه و ئێسته نووسینه‌كه‌ی وه‌ك وانه ده‌گوترێته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی