سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید دوای شكستەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر یانەی لیڤانتی، لەگەڵ جولین لۆپیتیگی كۆبۆتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو دووپات كردۆتەوە.
دوێنێ شەموو یانەی ریال مەدرید لە گەڕی نۆیەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی لیڤانتی دۆڕا.
یانەی ریال مەدرید ئەمە پێنجەم یارییە لە خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ناتوانێ سەركەوتن بەدەستبێنێ، یانەكە ئێستا بەكۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت.
رادیۆی (كاردینا سێر)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: دوای یارییەكە پێرێز بۆ ماوەی 15 خولەك لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان لەگەڵ لۆپیتیگی كۆبۆتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو دووپات كردۆتەوە.
لە كۆبوونەوەدا پێرێز لەگەڵ لۆپیتیگی رێككەوتووە لەگەڵی بەردەوامبن و بەهیچ شێوەیەك باسی دوورخستنەوەی ناكەن تا یاریی سێشەمی داهاتوو لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ڤیكتۆریا بلزنی چیكی.