به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تێكیدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نی، ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد.
له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له هه‌ولێر بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان، ئێسته یه‌كێك له تیمه‌كانی مین لابه‌ری سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، له یه‌كێك له گرنگترین و مه‌ترسیدارترین كێڵگه‌ی مینڕێژكراو به ناوی "كێڵگه مینی وه‌ڵكه"ی سنووری گوندی ئێنێ سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمانن و له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كاری پاكسازی مین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ده‌زگای گشتیی كاروباری مین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی كاركردنیدا تیمه‌كه توانیویه‌تی نزیكه‌ی 450 مین و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه له‌و كێڵگه مینڕێژكراوه بدۆزێته‌وه و له ناویان ببات.
شایانی باسه ئه‌و كێڵگه مینه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵانی داهاتوودا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گه‌شتیاری و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش ڕوو له‌و ناوچه‌یه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش ده‌توانن به‌بێ بوونی مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نی زه‌وییه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌كار بهێنن.