گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد عه‌دنان كه‌ریم، نوێترین ئاوازی بۆ كه‌ویاری گۆرانیبێژی هه‌ڵه‌بجه‌یی داناوه و به‌منزیكانه كاره‌كانی ئه‌و گۆرانییه ته‌واو ده‌كرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه.
موزیكژه‌ن رێبین سالار كه كاری ئاماده‌كردنی موزیكی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كه‌ویار كردووه، به "وشه‌ی" راگه‌یاند: به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌ویار به ناوی "نیوه شه‌و" به‌مزووانه دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و به‌رهه‌مه له تێكستی شاعیری ناسراوی كورد محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی ناسراو به ژه‌نه‌راڵی پایزه، له ئاوازی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر عه‌دنان كه‌ریمه و له ئاماده‌كردنی موزیكی ڕێبین سالاره.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه كه‌ویار له‌گه‌ڵ عه‌دنان كه‌ریم كاری هاوبه‌ش بكات، پێشتریش گۆرانییه‌كی به ناوی "برایه‌تی" له‌گه‌ڵ عه‌دنان كه‌ریم، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم و كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كه‌ویار ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتووه‌ته ناو بواری گۆرانی، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به‌هۆی پرۆگرامی تۆ نموونه‌ی تایبه‌ت به منداڵان بوو، كه‌چی خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ته و شاره‌زایییه‌كی باشی له هونه‌ری گۆرانی و مه‌قامدا هه‌یه، شاره‌زایانی هونه‌ر پێیان وایه كه‌ویار خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ته و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌تی.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی