زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له دنیادا ده‌بنه ئه‌ستێره و به‌رده‌وام هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسانیان له‌سه‌ره، ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و بوونه‌ته خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆر. هه‌ندێكیان به‌جۆرێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، كرێی كاركردنیان له بواره‌كه‌یاندا به سه‌عات هه‌ژمار ده‌كرێ. پێگه‌ی "فه‌رفیش" هه‌واڵێكی له پێگه‌ی "بزنس ئینسایده‌ر" وه‌رگرتووه و رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك كه زۆرترین داهاتیان له بواره‌كه‌یاندا هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "
فه‌رفیش"، چه‌ندان ئه‌ستێره هه‌ن له دنیادا كه كرێی كاركردنیان له بواره‌كه‌یاندا به سه‌عات هه‌ژمار ده‌كرێ. پێگه‌كه نموونه‌ی به هونه‌رمه‌ند جۆرج كڵۆنی هێناوه‌ته‌وه كه كرێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له یه‌ك سه‌عاتدا، 27 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایییه.
به‌دوای كڵۆنیدا، كایلی جینه‌ر دێ كه خاتوونه نمایشكارێكی ئه‌مه‌ریكییه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، ئه‌و خاتوونه له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا كرێیه‌كه‌ی ده‌گاته 19 هه‌زار دۆلار.
رۆك كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری بواری فیلم و وه‌رزشه و له بواری زۆرانبازیدا ناوێكی زۆر دیاره، كرێی كاركردنی له یه‌ك سه‌عاتدا ده‌گاته 14 هه‌زار دۆلار. به‌دوایدا خاتوونه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌یڵه‌ن دی جینیرس دێ كه له یه‌ك سه‌عاتدا 10 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
لیبرۆن جێمس كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری بواری وه‌رزشیی بواری یاریی سه‌به‌ته‌یه، له یه‌ك سه‌عاتدا نۆ هه‌زار و 800 دۆلار وه‌رده‌گرێت. به‌دوایدا خاتوونه گۆرانیبێژ تیلۆر سویفت، كرێی له یه‌ك سه‌عاتدا ده‌گاته نۆ هه‌زار دۆلار.
دواتریش پێگه‌كه ناوی خاتوونه گۆرانیبێژ بوینسیه‌ی هێناوه كه له یه‌ك سه‌عاتدا بڕی شه‌ش هه‌زار و 850 دۆلار وه‌رده‌گرێت.