پاش كەمێكی تر هەولێر لە بەغدا یاری دەكات

:: PM:01:12:21/10/2018 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی هەولێرە لە پێنجەم یاریی خۆیدا لە خولی نایابی عێراق لە شاری بەغدا رووبەڕووی یانەی كارەبا دەبێتەوە.

یارییەكە سەعات (3)ی دوای نیوەڕۆ لە یاریگەی تاجی لە شاری بەغداد بەڕێوەدەچێت و تێیدا یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی كارەبا لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی.

عیماد عۆدەیی راهێنەری یانەی هەولێر 20 یاریزانی بۆ یارییەكە بانگهێشتكردووە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە (سەرهەنگ موحسین، رێباز عەبدوڵڵا، دلێر حاتم، بارزان شێرزاد، كۆسرەت بایز، تیاگۆ ئیدواردۆ، ئەبراهام ئەتوبراە ئەسیدۆ، نەوزاد عەبدولحەمید، محەمەد رافت، عومەر عەدنان، كەریم دلی، ئەركان عەمار، ئەحمەد خالید، سعود فاریق، نیاز محەمەد، عەلی فازڵ، ئەحمەد عەلی، محەمەد خالید جەفال، عەلی سەلمان، میران خەسرەو).

هەروەها بەهۆی پێكان هەریەكە لە یاریزانان پیشەگەری ئەفریقیای ناوەرست (سالیف كایتا) و (كامەران خالید) یاری ناكەن.

لێژنەی ناوبژیوانانی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق هەریەكە لە (هەیسەم محەمەد عەلی، جەلیل سەیفی، خالید حوسێن، بەكر مەحمەد) دەستنیشان كردووە بۆ بەرێوەبردنی ئەم یارییە.

بەشێوەیەكی فەرەمی یانەی هەولێر پێش یارییەكە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری گانا (ئەبراهام ئەتوبراە ئەسیدۆ) مۆركرد بە مەبەستی یاریكردن لەگەڵ یانەكە لە خولی نایابی عێراق.

ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی شورتە لە خولی عێراق یاری دەكردووە.

ئەمە چوارەم یاریزانی پیشەگەرە كە پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەكات دوای هەریەكە لە یاریزانان (تیاگۆ ئیدواردۆ بەرازیلی، سالیف كیتا ئەفریقیا ناوەراست، محەمەد رافت سوریا).

بەپێی سیستەمی خولی عێراق لە یاری تەنیا سێ یاریزانی پیشەگەر مافی یاریكردنیان هەیە.

یانەی هەولێر كە ئەمساڵ لە خولی نایابی عێراق بەشدارە، تا ئێستا 4 یاری ئەنجامداوە و خاوەن 5 خاڵە، لە یاریی یەكەمیدا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفت یەكسان ببوو، لە یاری دووەمیشدا لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی تەڵەبەی بردبووەوە، لە شاری بەسڕاش بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بەرامبەر یانەی نەفتی باشوور دۆڕابوو و دوایین یاریشی بەرامبەر یانەی سناعات كەهرەبائییە بوو لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری كە تێیدا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان ببوون.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م