ئه‌مڕۆ له شارى واست له عێراق، به هۆى رووداوێكى هاتوچۆ 11 ئێرانى كرده قوربانى كه به بۆنه‌یه‌كى ئاینى سه‌ردانی عێراقیان كردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى واست به پێگه‌ى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له پارێزگاى شارى واست رووداوێكى هاتوچۆ رووی داوه، كه 11 ئێرانى سهردانكهرى ئاینى كردووه‌ته قوربانى.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، "پاسێكى بچووك كه ئێرانییه‌كانى هه‌ڵگرتبووه تووشى رووداوه‌كه بووه، له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانى له ده‌ست داوه و 10 كه‌سى تریش بریندار بوون كه ئاستى برینه‌كانیان جۆراوجۆره".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و قوربانییانى رووداوه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى شارى واست.
به‌پێى زانیارییه فه‌رمییه‌كانى ئێران، تا رۆژى هه‌ینى رابردوو، نزیكه‌ى 158 هه‌زار كه‌س و هه‌زار و 600 ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به كه‌ژاوه‌ى سه‌ردانكه‌رانى ئاینى ئێران به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ كه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له چله‌ى ماته‌مینى حوسێنى كوڕى عه‌لى بكه‌ن.
هه‌موو ساڵێك شیعه‌كانى ئێران به بۆنه‌ى چله‌ى كوشتنى حوسێن كوڕى عه‌لى سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنانه له عێراق به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كه به‌لاى شیعه‌كانه‌وه پیرۆزه